شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: چراغ دڵ بەستم... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی چراغ دڵ بەستم، چراغ دڵ بەستم جه زەڵ، دڵ وه مەيل وەفای تۆ بەستم [١] بادەی عەشقی تۆن من پەنەش مەستم وەردام جه دامان ئی دونيا، دەستم [٢] دڵ گيرۆدەی دام، زوڵفی تۆ كەردم پەی خاڵت، جه ماڵ دونيا ويەردم [٣] سەر نيام نه ڕات، پام كەردەن جه سەر ڕای بادەی عەشقی تۆم گرتەن نه وەر [٤] تيرم بی كەمان، شكستەی كەم زۆر 'پەنجايی' عەمرم بەرمەشۆ نه هۆر [٥] نه زۆری بازوو، نه زيندەگانی نه مايەی مەتای عەمری جوانی [٦] «صەيدی» هەرچيش بێ، بافتی ڕای تۆش كەرد گەردوون چی ڕانه هاڕەنجەڕۆش كەرد [٧] ١. چراغ: چرا. لێرەدا مانای «چراكەم» ئەگەيێنێ، به مانا خۆشەويستەكەم. دڵ بەستم: دڵبەستەی تۆم. واته: چرا خۆشەويستەكەم من له ئەزەڵەوه دڵم به تۆوه بەستووه به مەيل‏و وەفاتەوه. ٢. واته: شەرابی عەشقی تۆيه كه من پێی سەرخۆشم، وه هەر عەشقی تۆيه دەستم لەم دونيايه بەرداوەو هۆش‏و خەياڵم هەر به تۆوه مەشغووڵه. ٣. واته: دڵم گيرۆدەی داوی زوڵفی تۆ كرد، بۆ خاڵه ڕەشەكانت وازم له ماڵی دونيا هێنا. ٤. واته: سەرم نايه ڕێگای عەشقی تۆو ملی رێم گرت، نەك به «پێ»! ، بەڵكو به «سەر» دێم بەڕيدا! . ٥. واته: باڵام كه وەكوو تير ڕاست بوو، ئێستا وا بوو به كەوانی كەم هێزی چەميوه، وه تەمەنم له 'پەنجا' ساڵ تێپەڕيوه، بەرەو ژوور تريش ئەڕوات بۆ '٦٠' ساڵی وه زياتر. «تێبينی»: ئەم هەڵبەستەی پێش هەڵبەستی «جڤۆنيم» دايناوه. ٦. واته: نه هێزی بازووم ماوه، نه خۆشی ژيان، [وه نه مايەی كاڵای جوانيم ماوه] وه نه تای تەمەنی جوانيم ماوه. ٧. هەرچيش بێ: هەرچی بوو. بافت: خەرج. چی ڕانه: لەم ڕێگەدا. واته: «صەيدی» هەرچی هەبوو له ڕێی تۆدا خەرجی كرد، چەرخی زەمانەش هەر لەم ڕێيەدا «صەيدی» ڕەنجەرۆ كرد.